Jump to content

User:Abdulla sliman

From Wikipedia, the free encyclopedia

کەسی سەرکەوتوو لە ژیان ھەندێک تایبەتمەندی ھەیە کە وای لێدەکات لەگەڵ ئەوانی دیکە جیاواز بێت ، ھەموو شتێک بە چاوێکی ئەرێنی سەیر دەکات و گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کەسی سەرکەوتوو بریتین لە :

• ھەلەکان دەقۆزێتەوە ، کەسی سەرکەوتوو لە ژیان دەرەفەتە بچووکەکان دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاری گەورەی پێ ئەنجامبدات .

•زیاتر دەبەخشێت و کەمتر دەبات ، کەسی سەرکەوتوو مەیلی بە لای بەخشینە زیاترە ، چاوی لەکاری خەڵکی دیکە نییە، یەکێک لە ئامانجەکانی ژیانی بریتیە لە یارمەتیدانی کەسانی دیکە .

• لە دڵ نزیکە ، کەسی سەرکەوتوو بەردەوام لە خەڵکی نزیکە و بەشداریییان پێدەکات لە سەرکەوتنەکان و خۆشییەکانی و سوود لەکەسانی دیکەش وەردەگرێت.

• سوود لە ئەزموونەکان دەبینێت ، کەسی سەرکەوتوو خۆی وەک قوتابییەک دەبینێت بەردەوام ھەوڵی فێربوون دەدات و  سوود لە ئەزموون و تاقیکردنەوەی خۆی و کەسانی دیکەش دەبینێت .

• بەردەوام لە نوێبوونەوە دایە ، کەسی سەرکەوتوو چەق بەستوو نییە لەژیان بەردەوام بیری لای نوێبوونەوەیە لەکارەکانی دەستەوەستان ناوەستێت و کەسێکی رۆتینی نییە بەڵکو لە نوێکاری دەگەرێت بۆ ئەوەی لەکارەکانی شتی باشتر پێشکەش بکات

Abdulla Al haidary